به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیا ئەلیەوم ، ئەم کاروانە سەربازیە بریتی بووە لە 45 ترێلی ھەڵگری ئۆتۆمبێلی چوار درگا و ئامێری سەربازیی و لۆجستیک و تەنکەری سووتەمەنی .
ئەم کاروانە لە شاڕێی M4 بەرەو دەیرزوور و حەسەکە چوون کە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لەوێ ھەڵکەوتوون .
ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان 23ی شوباتیش راپۆریاندا کاروانێک پێکھاتوو لە 40 ترێلی لە ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە تێپەڕگەی نایاسایی ئەلوەلید لە سنووری عێراقەوە گەیشتووەتە سوریا .
حەوتەی رابردووش لەشکەریانی ئەمریکی ،25 ترۆمبیل لەوان ئۆتۆمێبلی سەربازییان لە یەکێک لە ناوەندەکانی خۆیانەوە لە ناوچەی "اللایف استون" لە رۆژاوای شاری حەسەکە بۆ بنکەی نایاسایی خۆیان لە فڕگەی خەرابولجیر لە ناوچەی مالکیە گواستەوە .
342/